Kenan Irtak,Mohammed Baqi Hussein
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی توركی لە فڕۆكەخانەی نیویۆرك لە كاتێكدا بۆ نیشتنەوە لە فڕگە نزیكبووەوە، هاوسەنگی لەدەستدا و لە ئەنجامدا، 28 گەشتیار و دوو كارمەندی ستافی فڕۆكەكە برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی راوێژكاری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی توركی، فڕۆكەیەكی هێڵەكە لە گەشتی ژمارە TK 01ی ئیستانبوڵ-نیویۆركدا لە میانی نیشتنەوەدا بە هۆی خراپی كەشوهەواوە هاوسەنگیی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، فڕۆكەكە 326 سەرنشین و 18 كارمەندی ستافی فڕۆكەكەی هەڵگرتووە و لە دەقەكەیدا هاتووە، "بە هۆی تێكچوونی هاوسەنگییەوە 28 سەرنشین و دوو كارمەندمان بەسووكی برینداربوون. تیمی فڕۆكەوانیمان بە سەركەوتوویی نیشتنەوەی فڕۆكەكەیان بەئەنجام گەیاندووە. بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون".
هەروەها كۆمپانیاكە نیگەرانیی خۆی لەئاست رووداوەكەدا نیشانداوە.