نیویۆرك
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ نیویۆرك درێژە بە دیدار و كۆبوونەوەكانی دەدات و لەگەڵ بەرپرسانی رێكخراوەكانی توركیا- ئەمریكا كۆ بووەوە و چەند رێنماییەكی ئاراستی ئەو بەرپرسانە كرد.
داودئۆغڵو باسی ئەو هەوڵانەی كرد كە دەیانەوێت ئیسلام بێننە ریزی تیرۆر و گوتی: "چەند كەس و لایەنێك هەول بۆ ئەوە دەدەن كە هاووڵاتییانی ئەمریكا بە چاوی تیرۆریست سەیری موسڵمانان بكەن، بۆیە پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریكا لەگەڵ موسڵمانان لە دژی ئەو جۆرە هەوڵانە هەڵوێستێكی هاوبەشیان هەبێت. لە كوێ جیهان بێت با بێت كێ تیرۆر پەیڕەو بكات با بكات، تیرۆر دژ بە مرۆڤایەتییە، كێ كاری تیرۆریستی بكات سەر بە چ گرووپێكی ئەتنیكی یا ئاینی بێت با بێت، تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە. هەوڵدان بۆ ئەوەی كە ئیسلام بهێنرێتە ریزی تیرۆر تاوانێكی دیكەی مرۆڤایەتییە بۆیە چۆن تیرۆر تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتییە ئەوا هەر بەو جۆرەیش پێویستە ئەوانەی كە تیرۆر دەكەن بەبێ ئەوەی ناوی لێبنرێت یا بەبێ ئەوەی جیاوازی دەرحەق بكرێت یا بەبێ ئەوەی بكرێتە هی ئاین یا گرووپێكی ئەتنیكی تیرۆریستە، بەڵام بە گشتی كردنی تیرۆر یا خستنە پاڵی تاوانی تیرۆر بۆ كۆمەڵگە، گرووپێكی ئەتنیكی یا ئاینیش تاوانێكی مرۆڤایەتییە".
داودئۆغڵو گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش لە سووریا تاوانی زۆر وەحشییانە ئەنجام دەدەن، ئێمە لە دژی ئەو كریارانەن، بەڵام كاتێك گەنجێكی نەرویجی بە ناوی برەڤیك بە دەیان كەسی كوشت نەمان گوت تیرۆری مەسیحی ئەوا بەو جۆرەیش بە كریارەكانی تیرۆریستانی داعش ناڵێن تیرۆری ئیسلامی".
داودئۆغڵو گوتی: "دوای هێرشەكانی پاریس، لە ئەمریكا سێ گەنجی موسڵمان كوژران بەڵام وەک پێویست لەو بارەوە هەڵوێستی هاوبەش نیشان نەدرا، من بۆ خۆم بۆ نیشاندانی هاوخەمی و هاوسۆزیم لەگەڵ خەڵكی فەڕەنسا بەشداریم لە رێپیوانی پاریس كرد بەڵام بە پێ پێویست خاوەنداریەتی لە جەنازەی سێ گەنجی موسڵمان نەكرا".