نیویۆرك
نوێنه‌ری تایبه‌تی كوالیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی هێزه‌كانی شۆرش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ئه‌مریكا، نه‌جیب غهزبیان رایگه‌یاند كه رێكخراوی داعش به‌هۆی "سته‌مكاری" سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ریهه‌ڵداوه و بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و رێكخراوه‌ش پێویست به به‌رهه‌ڵستكارییه‌كی فراوان ده‌كا.
غهزبیان له‌وباره‌یه‌وه به نووسراوێك رایگه‌یاند كه خۆسحاڵن به ستراتیژییه نوێیه‌كه‌ی ئۆباما له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی رێكخراوی داعش، به تایبه‌تی روونكردنه‌وه‌ی ئۆباما له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی داعش له سوریا و هه‌روه‌ها پاڵپشتی زیاتری ئۆپۆزسیۆن له‌وباره‌یه‌وه.