نیویۆرك
لە دوورگەی كۆنێ (Coney) سەر بە شاری نیویۆرك لە چوارچێوەی پیرۆزباییكردن له ساڵیادی سەربەخۆی ئەمریكا، كێبڕكێی خواردنی سەندویچ سازكرا.
لە پیاوان بە خواردنی 61 ساندویچی بە سۆسیج، جۆئێ چێستنیوت و ههروهها لە ئافرەتانیش بە خواردنی 34 سەندویچی بە سۆسیج میكی سودۆ بوون بە یەكەم.
كێبڕكێكە لەلایەن ژمارەیەك تەلەڤزیۆنەوە راستەوخۆ پەخش دەكرا.
چێستنیوت پێش دەستپێكردنی كێبڕكێ داوای ھاوسەرگیری لە كچە خۆشەویستەكەی بە ناوی نەسلی ریكاسا كرد و ریكاسا لە بەرامبەر بینەران داواكەی قبوڵ كرد.