هەولێر
ماوەی سەعاتێکە خۆپیشاندان لە چوار ریانی عەنکاوەی شاری هەولێر دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوای کارەباو ئاو و بەنزین دەکەن، بەپێچەوانەوە، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هۆتێلەکانی نزیک ناوچەکە دەکەن.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە چوارڕیانی عەنکاوەی شاری هەولێر رایگەیاند" کە نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە هاوڵاتیانی هەولێر، گردبوونەویەکی فراوانیان دەستی پێکردووە، رێگای سەرکی شارۆچکەی عەنکاوەیان داخستووە و داوای کارەبا و ئاو و بەنزین دەکەن ، لەبەرامبەردا هێزەکانی ئاسایشپارێزانی هەولێر لەشوێنی رووداوەکە ئامادەبوون و دواتر رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە و بەهۆیەوەش پێکدادان لەنێوان هەردوولا دروست بوو.
وەک پەیامنێری ئاندۆڵو راگەیاند: لە رووبەرووبوونەوەدا بێجگە لە برینداربوونی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر ٦ کەسی دیکەشیان دەستگیرکران و دەستبەسەرکران.
کامەران ئەحمەد یەکێکە لە خۆپیشاندەران بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: کە زۆربەی خۆپیشاندەران لە پیشمەرگە و فەرمانبەرانی حکوومەت پێکهاتوون و داوا دەکەن کارەبا و ئاو و سوتەمەنی بۆ گشت خەڵکی هەولێر بەبێ جیاوازی هەبێ، ئەو زیتر گوتی ئەوان ئیستا داوای بینینی پارێزگاری هەولێر دەکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر پاریزگاری هەولیر بەدەم داواکارییەکانی ئەوانەوە نەیەت ئەوان لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن و هێرش دەکەنە سەر هۆتیل و ئەو دامەزراونەی کە بەردەوام لەنزیک ناوچەکەی ئوان کارەبایان هەیە.
ئەو خۆپیشاندەرە گوتیشی: پۆلیس بەتووندی رووبەروویان بوونەتەوە ٦ کەسی لە خۆپیشاندەرانیان گرتووە و هەموو ئەوانەشی دەستیان بەخۆپیشاندان کردووە ، داوا ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان دەکەن.
بەپێچەوانەوە رێگای سەرکی شارۆچکەی عەنکاوە چۆڵ ناکەن. تائامدەکردنی ئەم هەواڵە خۆپیشاندانگردبوونەوە بەردەوامە.