İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
نیویۆرك - AA
له راپرسییه‌كدا له‌هەر 10 هاووڵاتی ئه‌مریكی هه‌شتیان پێیان وایه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان، دۆناڵد تره‌مپ له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی 2016دا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا هه‌بووه.
راپرسییه‌كه كه له لایه‌ن رۆیته‌رز/ئیپسۆس-ه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامدرا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا هاووڵاتییان له 17ی شوبات-4ی ئادار به‌شداریان تیاداكرد، له‌سه‌دا 53ی به‌شداربووان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه تره‌مپ له كهمپینهكهیدا "بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 له‌گه‌ڵ رووسیا كاری كردووه"، له‌سه‌دا 32یان دژی بوون و له‌سه‌دا 15شیان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه دڵنیانین.
هه‌روه‌ها له له‌سه‌دا 50ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پێیان وایه تره‌مپ هه‌وڵیداوه بۆ راگرتنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی رووسیا هه‌یه، له‌سه‌دا 32ی دژی ئه‌وه‌ن، له‌سه‌دا 18شیان بێ بڕیار بوون.
شیكار له ناوه‌ندی سیاسیی زانكۆی ڤێرجینیا، كیلی كۆندیك رایگه‌یاند "له‌سه‌رده‌می تره‌مپ-دا چاوه‌ڕوانی شتانێك ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی بۆچوونی زۆر به‌رامبه‌ر به تره‌مپ بگۆڕێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه رووینه‌داوه. له‌و خاڵه‌شدا ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌مابن كه بۆچوونی ده‌نگده‌ران بگۆڕن".
راپرسییه‌كه له‌سه‌ر دوو هه‌زار و 379 كه‌س كراوه، له‌وانه‌یش 888 كه‌سیان دیموكرات و 796 یان كۆماری بوون.