Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
هاووڵاتیه توركه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا، له به‌رده‌م كۆشكه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ویلایه‌تی پنسیلڤانیای ئه‌مریكا خۆپیشاندانیان ساز كرد.
سه‌ره‌ڕای باران بارین به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م كۆشكه‌كه گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منییان گرتبووه به‌ر، ئه‌و هێزه ئه‌منییه چه‌كداره‌ی كۆشكه‌كه‌ی ده‌پاراست هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانیان ده‌دا.
خۆپیشانده‌ران كه ئاڵای توركیایان به‌رزكردبووه‌وه، دروشمی "له ئه‌نجامی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی گوله‌ن 300 كه‌س شه‌هید بوون" ، "گوله‌ن یەکسانە بە بن لادن، گوله‌ن یەکسانە بە داعش" ، "گوله‌ن، كه‌سی یه‌كه‌می داواكراوه له‌لایه‌ن توركیاوه" ، "ئه‌مریكا بپارێزن له گوله‌ن" ، "ده‌بێت ئه‌مریكا گوله‌ن سنوورداش بكاته‌وه" ، "ره‌هه‌ندی شه‌ڕی قۆناغی نوێ: فه‌تۆ، داعش، په‌یه‌ده/په‌كه‌كه" ، "هۆشیاربن به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گوله‌نی تیرۆریست" ـیان به‌رز كردبووه‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران هوتافی "گه‌ل لێره‌یه، كوده‌تاچییه‌كان له‌كوێن" ، "سه‌ربڵند به و مل كه‌چ مه‌كه ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵته" ، "با له سێداره‌دان كاری پێ بكرێته‌وه و سوكایه‌تی ته‌واو بێت" ـیان دەگوتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هاووڵاتیه ئه‌مریكیانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری كۆشكه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی گوله‌ن ده‌ژین، بێزاری خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كان و بوونی گوله‌ن له ناوچه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی و داوایان كرد گوله‌ن راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، گوله‌ن له ویلایه‌تی پنسیلڤانیای ئه‌مریكا، له كۆشكێكی قه‌شه‌نگدا ده‌ژی كه له‌سه‌ر رووبه‌ڕی نزیكه‌ی 10 دۆنم زه‌وی دروستكراوه و پێكهاتووه لە دوو بینای سێ هه‌زار مه‌تری سێ نهۆمی گه‌وره.
ئه‌و هێزه ئه‌منییه چه‌كداره‌ی له به‌رده‌م كۆشكه‌كه‌دا ئێشكیان ده‌گرت، به ئانادۆڵویان راگه‌یاند كه‌وا ئه‌وان په‌رستگا ده‌پارێزن.
له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا، ئه‌وه بۆ جاری دووه‌مه له‌به‌رده‌م كۆشكه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، گوله‌ن له ویلایه‌تی پنسیلڤانیا خۆپیشاندان ده‌كرێت.