Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
یەکەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا خستنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوپای رووسیایان له باشووری شاری حه‌له‌ب راگەیاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی حه‌له‌به‌وه دەست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یه‌كه‌كانی سەر ئۆپۆزسیۆن له نزیك گوندی تهلسوڵتانی باشووری حه‌له‌ب، به مووشه‌كی ئاڕاسته‌كراو هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سوپای رووسیایان خستووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه گیانیان لە دەست داوە، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ژماره‌یانه‌وه نه‌خستووته روو.
تاکو ئێستا رژێمی سووریا و رووسیا، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.