Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ره رۆبێرت دۆڵگهر، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرا.
به‌پێی ئەوەی سه‌رچاوه دیبلۆماسییه‌كان رایانگەیاندووە، بابه‌تی رێگریكردن له سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه جهماوهرییەی کە لە كۆڵن ئەنجام درا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیبلۆماتكاره ئه‌ڵمانییه‌دا تاوتوێ ده‌کرێت.
راگه‌یه‌نراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ره مارتن ئێردمان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره، دۆگلهر دیداره‌كه ئه‌نجامده‌دات.
بڕیاره دۆگلهر سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ به‌كاتی توركیا بگاته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.