Hakan Çopur
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
دوای هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی كوده‌تا له توركیا سه‌ركرده‌ی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له كێڵگه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌رگاكانی بۆ میدیا بیانییه‌كان واڵا كرد و بینرا کە له‌ناو شكست و بارێكی تێكشكاودایه.
دوای هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه گوله‌ن له كێڵگه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی سهیلهرسبۆرگی ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی توركیا بۆ میدیا ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌كان كرد.
رێگه به په‌یامنێری ئه‌نادۆڵو و رۆژنامه‌وانه توركه‌كانی دیكه نه‌درا بچنه ناو كێڵگه‌كه و گوله‌ن بۆ میدیا بیانییه‌كان دوا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، "ئه‌وانه ناناسێت كه هه‌وڵی كوده‌تایان داوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێیانه‌وه نییه".
گوله‌ن له‌چاوی كامێراكانه‌وه زۆر وره رووخا‌و و په‌شۆكاو ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به لێدوان بكات هاوكاره‌كه‌ی فشاری خوێنی بۆ پێوا و ویستی هه‌ستێته سه‌ر پێ، به‌ڵام دانیشته‌وه.
گوله‌ن نه‌یده‌توانی په‌شۆكاویی روخساری بشارێته‌وه و له‌كاتی قسه‌كردندا هه‌ندێك جار ده‌نگی ده‌له‌رزی.
هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی كوده‌تا له‌ناو توركیا و جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوای له ئه‌مریكا كرد گوله‌ن راده‌ست بكاته‌وه.
سه‌دان هاووڵاتیی توركیا له شوێنه جیاجیاكانی ئه‌مریكاوه روویان له په‌نسیلڤانیا كرد و له‌به‌رده‌م كێڵگه‌كه‌ی گوله‌ندا پڕۆتێستۆی كوده‌تاكه‌یان كرد و داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان كرد.