Sangar Hamad Azeez
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری کرد.
هەردوولا باسیان لە پرسی رادەستکردنەوەی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی پێکهاتەی هاوتەریب، فەتحوڵڵا گولەن کرد بۆ تورکیا.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی، چاوشئۆغڵو پەیوەندی بە جۆن کیرییەوە کردووە و تێیدا باسی لە چۆنییەتی رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن کردووە بە شێوەیەکی یاسایی.