Sangar Hamad Azeez
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، مەهمەت گۆرمەز: "ناکرێت سەیری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان بکرێت وەک رێکخراوێکی ئایینی لە کاتێکدا چەندین ساڵە لە رێگەی جوڵاندنی سۆزی مسوڵمانان بەناوی زەکات، سەدەقە و بەخشین و چەندین رێگەی دیکەوە پارە لە مسوڵمانان وەردەگرن و فیتنە و ئاژاوە لە نێوان چین و لایەنەکان دروست دەکەن، دواهەمین شتیش لە ١٥ تەمووزدا کودەتای سەربازیان لە تورکیا ئەنجام دا کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی. راست نییە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە وەک رێبەرو زانایەکی ئایینی سەیر بکرێت".
شوورای نائاسایی ئایینی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ژێر ناوی "هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی ١٥ی تەمووز لە تورکیا و یەکبوون لە دژی بەکارهێنانی ئایین وەک ئامڕازێک" لە ئۆتێلی بیلکەنت لە ئەنقەرە ساز کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کاروباری ئایینی، مەهمەت گۆرمەز گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا تیشکی خستە سەرئەوەی کە حکوومەتی تورکیا لە هەوڵی سەپاندنی دادگەرییە نەوەک تۆڵەسەندنەوە و گوتی: "باوەڕم وایە بەیانیمان لەمڕۆ خۆشتر دەبێت، ئیدی دەرگای تاریکی دادەخەین و جارێکی دیکە رووناکی دێتەوە دەرەوە، هەموو ئەو پارە، موڵک و منداڵانەی کە ئەو زاتە بەناوی ئایینەوە لێی داگیرکردووین وەریدەگرینەوە. مسوڵمان هیچ شتێكی نییە پێشکەشی رێکخراوی تیرۆریستی بکات".
گۆرمەز درێژەی بە گوتەکانی دا و گوتی: "ناکرێت سەیری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان بکرێت وەک رێکخراوێکی ئایینی لە کاتێکدا چەندین ساڵە لە رێگەی جوڵاندنی سۆزی مسوڵمانان بەناوی زەکات، سەدەقە و بەخشین و چەندین رێگەی دیکەوە پارە لە مسوڵمانان وەردەگرن و فیتنە و ئاژاوە لە نێوان چین و لایەنەکان دروست دەکەن، دواهەمین شتیش لە ١٥ تەمووزدا کودەتای سەربازیان لە تورکیا ئەنجام دا کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی. راست نییە سەرۆکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە وەک رێبەرو زانایەکی ئایینی سەیر بکرێت".