Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
لە میانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی "The Hill"ی ئەمریکی، جێفری دی گۆردن باسی لە رووداوە تیرۆرستییەکانی ١١ی سێپتەمبەر و ماراسۆنەکەی بۆستن کرد و گوتی: "ئێمە هیچ پێویستمان بەو کەسانە نییە کە بۆ مەرامی کەسی خۆیان ئایین بەکار دێنن".
ناوبراو گوتی: "پێویستە كۆشکی سپی و کۆنگرێس بابەتەکە هەڵسەنگینن و دەبێت فەتحوڵڵا گولەن و دارودەستەکەی کۆ بکەینەوە و کۆنترۆڵیان بکەین".
ئەو زیاتر گوتی: "گولەن لە تورکیادا لە چەندین تۆمەت تێوەگلاوە، بەهۆی ئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە پێویستە ئەمریکا خۆی بکاتە خاوەنی کێشەکە و نەیەڵێت هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا دروست بێت".
جێفری دی گۆردن گوتی: "لە ئەمریکا نزیکەی ١٢٠ قوتابخانەی گولەنیەکان هەن، ئەو قوتابخانانە سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ بەهێزکردنی دارایی ئەو بزووتنەوەیە، هەروەها لەو قوتابخانانە بە چاوێکی نزم سەیری ئافرەت دەکرێت".
ناوبراو گوتی: "بەپێی زانیارییەکانمان گەندەڵییەکی لەڕادەبەدەر لەو قوتابخانانە ئەنجام دەدرێت".
گوتەبێژی پێشوی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتی: "ئیف بی ئای بەردەوام چاودێری ئەو جەماعەتە دەکات، دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەو پارانەی دەستیان دەکەوێت لە کاری نەشیاو خەرجی دەکەن، لە ویلایەتی پێنسیلڤانیادا چەندین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەلایەن گولەنیەکان ئەنجام دراوە و لە ئێستا تایبەت بە باتەکە داوا لەسەر ئەو گرووپە تۆمار کراوە".
جێفری دی گۆردن لە ساڵانی ٢٠٠٥ هەتا ٢٠٠٩ لە سەردەمی وەزیران دۆناڵد رامسفێلد و رۆبەرت گەیتس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بووە.