Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بیڵ کلینتۆن کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٣-٢٠٠١دا سەرۆکی ئەمریکا بووە، لە زانکۆی ناشوا لە ویلایەتی نیو هامپشایەر گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە یادگارییەکانی سەرەتای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی نێوان خۆی و هیلاری کرد.
بیڵ کلینتۆن لە گوتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد هاوسەرەکەی "هاوسەرێکی ناوازە"یە کە لایەنەکانی مرۆیی دەکاتە ئەولەوییەتی کارەکانی و گوتی: "هیلاری مرۆڤێکی زۆر نایابە، دەستی دابێتە هەر کارێک باشتری کردووە".
کلینتۆن ئاماژەی بۆ قسەکانی پاڵێواراوی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپی کرد کە دژی موسڵمانان دەدوێت و رایگەیاند ئەو گوتانە لەگەڵ بەهاکانی ئەمریکادا یەک ناگرێتەوە.
ئەو سەرۆکەی پێشووی ئەمریکا لە کۆتاییدا گوتی: "ئێمە نامانەوێت لەم شوێنە هەڵبێین کە لێی دەژین. ئەمریکا باوەشی بۆ هەمووان کراوەیە و بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەکات کە دەیەوێت مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییەکانی بکرێت. وڵاتی ئەو کەسانەیە کە پابەندی یاسا و پێکەوەژیانن".