Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ گومانێکیان نییە لەوەی کە فەتحوڵڵا گولەن دەستی لە ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزدا ھەیە.
لەوبارەیەوە چاوشئۆغڵو گوتی: "لەدوای شکستهێنانی هەوڵی کودەتاچییەکان، ناوی ئەو کەسانەمان لە نێو لیستێکدا دۆزیەوە لە ئەگەری سەرکەوتنی کودەتاکە نیازیان وابوو جێگەمان بگرنەوە. ئەوانەش سەرجەمیان پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیەوە ھەبووە. گشت زانیارییەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین و داوای رادەستکردنەوەی گولەن دەکەین. بەڵام پێش ھەموو شتێک داوای دەستگیرکردنی کاتیمان بۆ گولەن کردووە. پێویستە ئەمریکییەکان رێگە نەدەن کە گولەن بۆ وڵاتێکی دیکە رابکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی "Frankfurter Allgemeine Zeitung" ئەڵمانی دایەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ گومانێکیان نییە لەوەی کە فەتحوڵڵا گولەن دەستی لە ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزدا ھەیە. لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: "ئەو کەسەی کە شەوی کودەتاکە سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیای دەستبەسەرکرد هەوڵی داوە بەزۆرەملێ سەرۆک ئەرکان لەرێگەی پەیوەندیەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن بکات. بەشێکیان ددانیان بەوەدا داناوە. بەشێک لەو پۆلیسانەی کە پێشتر بەھۆی پەیوەندییان لەگەڵ گولەن ھەبووە لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە، لەو ھەوڵەی کودەتا بەشداریان کردووە. یەکێک لەوانە لە شەوی کودەتاکە لە نێو تانکێکی سەربازیی دەستگیر کرا"
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی کە نیازیان وابوو لە دوای کودەتاکە دەسەڵات بگرنە دەست گوتی: "ناوی ئەو کاسانەمان لە نێو لیستەیەک دۆزیەوە کە نیازیان وابوو بێنە جێگەمان. ئەوانەش سەرجەماین پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیەوە ھەبووە. گشت زانیارییەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین و داوای رادەستکردنی گولەن دەکەین. بەڵام پێش ھەموو شتێک داوای دەستگیرکردنی کاتیمان بۆ گولەن کردووە. پێویستە ئەمریکییەکان رێگە نەدەن کە گولەن بۆ وڵاتێکی دیکە رابکات".