Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
حەلەب
لە ئەنجامی ھێرشی ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سەر بە رژێمی سووریا لە گەڕەکی ئەنساری شاری حەلەب کە لە رێگەی بۆمبی بەرمیلییەوە ئەنجام درا، ١٠ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکە برینداربوون.
بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی حەلەب بە ناوی ئەبو لەیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سەر بە رژێمی سووریا بە رێگەی بۆمبی بەرمیلی ھێرشی کردووەتە سەر گەڕەکی ئەنساری شاری حەلەب.
راشیگەیاند کە بەھۆی ھێرشەکەوە ١٠ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکە برینداربوون کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەتن.