Hemın Othman Mohammed
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رژێمی سووریا له دانوستانی قۆناغی راگوزەری سیاسی خۆدەدزێتەوە و، به‌رده‌وامه له هێرش كردنه سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حیجاب باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی خۆدزینەوەی رژێمی سووریا له دانوستانه‌كان له‌باره‌ی قۆناغی راگوزەری سیاسی، پێداگری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌ناو یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و گه‌مارۆكان، دانوستانه‌كانی جنێڤ به بنبه‌ست گه‌یشتووه.
حیجاب جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته زه‌مینه ساز بكرێت له‌پێناو هه‌ر دانوستانێكی نوێ‌دا بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م قۆناغه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه له ئیستادا بوونی نییه و ساز نه‌بووه.
هاوكات حیجاب باسی له‌وه كرد كه رژێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی رووسیا و ئێران، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر گه‌لی سووریا چڕ كردووه‌ته‌وه و، بۆمبی فسفۆڕ و ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنن.
گوتیشی: "رووسیا له‌بری ئه‌وه‌ی به واتای راسته‌قینه فشار له‌سه‌ر رژێم دروست بكات، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی حكوومه‌تی دیمەشق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا راگه‌یاندووه به‌ڵام به فڕۆكه‌كانی هه‌موو رۆژێك ده‌بێته هۆی كوژرانی ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و بریندار بوونی سه‌دانی دیكه و، رووخانی نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت و یه‌كه‌ی نیشته‌جیبوون. هه‌موو جۆره چه‌كێك ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ستی رژێم. به‌هه‌مان شێوه میلیشیاكانی ئێران، عێراق، ئه‌فغانستان، پاكستان و لوبنان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب، رژێمی سووریا و ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ئاگری مه‌زهه‌بگه‌رایی خۆش ده‌كه‌ن و ده‌رگای فیتنه ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "تۆمه‌تبار كردنی جه‌یشولئیسلام و ئهحرارئەلشام به تیرۆر له‌لایه‌ن رووسیاوه دووره له راستیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گرووپه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی سووریا ده‌كه‌ن و، هه‌وڵ بۆ رووخانی رژێمێك ده‌ده‌ن كه كرده‌ی تیرۆریستی دژ به گه‌ل ئه‌نجام ده‌دات".