Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
قودس ــ AA
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئادرعی ئاشکرایکرد هێزەكانیان سەكۆكانی هاویشتنی گوللـە هاوەنی سەربە هێزەكانی رژێمی سووریایان لە باكووری ئەو بەشەی كە داگیرنەكراوە لە بەرزاییەكانی جۆلان، بە چڕیی بۆردوومانكردووە.
لە راگەیەنراوێکدا ئەفیخای ئادرعی ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرامبەر ئەو گوللـە هاوەنانەی لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێت، درەنگانی شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل بە چڕیی سەكۆكانی هاویشتنی گوللـە هاوەنیان لە باكووری ئەو بەشەی كە داگیرنەكراوە لە بەرازییەكانی جۆلان بۆردوومانكرد.
ئادرعی گوتووشیەتی: "سوپای ئیسرائیل رژێمی سووریا بە بەرپرسیار دەزانێت لەبەرامبەر ئەوەی لەناو خاكی ئیسرائیلدا روودەدات، بۆیە بەهیچ شێوەیەك رێگە بەهیچ هەوڵێك نادات كە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەتی ئیسرائیل و گیانی دانیشتوانەكەی".
دوێنێ چوارشەممە، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئادرعی رایگەیاندبوو مووشەكێك كە لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستە كرا لە باکووری ئەو بەشەی بەرزاییەکانی جۆلان كە داگیرنەكراوە، كەوتووەتەخوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی لێبكەوێتەوە.