Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه، له جه‌ژنی قوربانه‌وه له‌توركیاوه كاره‌بای پێده‌درێت.
دوای پاككردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له تیرۆریستان، كاره‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌ر له هه‌موویان كاره‌با خێراتر كرا. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پێدانی كاره‌با به جه‌رابلوس له توركیاوه ده‌ستپێكرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌رپرسانی كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه وه‌ریگرتووه، به‌درێژایی سێ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی كاركامشی سەربە پارێزگای عه‌نتابه‌وه هێڵێكی داپۆشراوی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با راده‌كێشرێت.
له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا له جه‌ژنی قورباندا كارەبا ده‌گاته جه‌رابلوس.
سه‌ره‌تا بڕی 31،5 كیلۆ وات كاره‌بای ڤۆڵتیه به‌رز له كاركامشهوه به گۆڕه‌ره‌كان بۆ 20 كیلۆ وات داده‌به‌زێنرێت. دواتر ئه‌و بڕه كاره‌بایه به هێڵێكی داپۆشراو به‌ژێر زه‌ویدا كه درێژییه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تر، ده‌گه‌یه‌نرێته جه‌رابلوس. له‌و دوورییه نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تری ده‌كه‌وێته ناو سنووری شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسه‌وه.
به‌و پێیه دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ توركیا جارێكی دیكه كاره‌با ده‌دات به سووریا.
توركیا له‌ڕێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ماوه‌ی 15 مانگ بڕی 2،3 ملیار كیلۆ وات كاره‌بای داوه به سووریا و له تشرینی یه‌كه‌می 2012دا ناردنی ئه‌و كاره‌بایه به بڕیارێكی تاك لایه‌نه‌ی سووریا راگیرا.
توركیا وڵاتێكه خاوه‌نی هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بایه له‌گه‌ڵ ته‌واوی دراوسێكانیدا.