Mohammed Baqi Hussein
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
رێكخه‌ری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ریاز حیجاب، ئاشکرایکرد به‌رله‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوات، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی و كۆتاییهاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران مەحاڵه.
لەچوارچێوه‌ی دیداره‌كانی 71همین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا له‌شاری نیویۆرك نوێنه‌ری وڵاتانی توركیا، ئه‌مریكا، فره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، قه‌ته‌ر و ئیمارات له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران كۆبوونه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حیجاب بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی له سووریا باسكرد.
ریاز حیجاب جه‌ختیكرده‌وه كه رژێم تاك لایه‌نانه ئاگربه‌سته‌كه‌ی پێشێلكردووه و هێرشه‌كانی له حه‌له‌ب زیادكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی زیاتری خه‌ڵكی شاره‌كه.
حیجاب راشیگەیاند: "پێویسته ئیدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له‌و راستییه تێبگه‌ن، به‌رله‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوات، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی و كۆتاییهاتنی لێشاوی په‌نابه‌ران مەحاڵه".