Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
کۆڵن
لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەورووپا، زیاتر لە ٨٠ ھەزار تورک و دۆستانی تورکیا بەمەبەستی دژایەتی کودەتا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوە جەماوەرییەکە لەلایەن سەکۆی دیموکراسی لە دژی کودەتا لە گۆڕەپانی دیوتزار وێرفتی شاری کۆڵن رێکخرا و وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا چاتای کڵچ، جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی مەھدی ئەکار، سەرۆکی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی تورکیا مستەفا یەنەرئۆغڵو و بەشێکی زۆری نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەس بەشداریان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کرد و سەعات ٤ی ئێوارە بەکاتی کوردستان بە خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی تورکیا و پاشانیش ئەڵمانیا دەستی پێکرد.
بە پاڵپشتی زیاتر لە ھەزار دەزگا بەیاننامەیەکی ھاوبەش لەمەڕ پاڵپشتی لە دیموکراسی و دژایەتی کودەتا خوێندرایەوە.
لە لایەکی دیکەش بە بڕیاری دادگای دەستووری ئەڵمانیا رێگە نەدرا کە ئەردۆغان بە رێگەی تەلە کۆنفرانسەوە وتارێک پێشکەش بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە بکات بەڵام پەیامی ئەردۆغان خوێندرایەوە.
لە پەیامەکەی ئەردۆغان ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا لە رێکەوتی ١٥ی تەمووز رووبەڕووی ھەوڵی کودەتا و ھێرشی تیرۆریستی بووەتەوە.