Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
وان
لە ئاھەنگی بووک گواستنەوەی کوڕی سەرۆک ھۆزێک لە شاری وان، نزیکەی ٤٠٠ ھەزار لیرەی تورکی وەک دیاری بەخشرایە بووک و زاوا.
لە مەڕاسیمی ئاھەنگی ھاوسەرگیری ئۆغور کورشونلوئوغڵو کوڕی سەرۆک ھۆزی بوروکی، پاشا کورشونلوئۆغڵو لەگەڵ کچی خانەوادەی ئۆفلاس بە ناوی تونا ئۆفلاس نزیکەی ٤٠٠ ھەزار لیرەی تورکی وەک دیاری لە لایەن کەسوکاری بوک و زاوەوە پێیان بەخشرا.
ھاوکات سەدان میوان بەشداریان لەو ئاھەنگەدا کرد و بە دەیان مەنجەڵ خواردن پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
ھاوکات ژمارەیەکی زۆری پارە و دیاری لە نێو سندوقێک کۆکرایەوە.
کورشونڵوئۆغڵو رایگەیاند کە ئەو زۆر خۆشحاڵە بەوەی کە کوڕەکەی ھاوسەرگیری کردووە و سەڕەرای ھەوڵی کودەتا لە تورکیا ئەوان ئاھەنگێکی خۆشیان ئەنجامداوە.
راشگەیەندرا کە بۆ ئامادەکردنی خوانی بەشداربووانی ئەم ئاھەنگە ٤٠ مەڕ سەڕبراوە و ٥٠٠ کیلۆ برنج لێنراوە.
ھاوکات قایمقامی شارۆچکەی گورپنار مەتین یڵماز و چەند بەرپرسێکی دیکە بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد.