Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
قه‌یسه‌ری
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا بیلال ئه‌ردۆغان كوڕی سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "كاتێك سه‌ركۆمارمان به ئاسمانهوهبوو هێشتا بارودۆخی ئه‌منی باش نه‌بوو. سه‌ركۆمارمان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییانه به‌ڕاستی نموونه‌یه‌كی بێ وێنه‌ی سه‌ركردایه‌تیی نیشاندا. گه‌له‌كه‌شمان نیشانی‌دا كه شایانی سه‌ركردایه‌تییه‌كی له‌م جۆره‌یه".
بیلال ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كانی پاڵه‌وانێتیی ئه‌سپسواری و تیرهاوێژی له پارێزگای قه‌یسه‌ری، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.ناوبراو هه‌وڵی كوده‌تای له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه و قاره‌مانیی گه‌لی توركیا له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و شه‌وه له‌لایه‌ك ده‌رووبه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه و پرسیان پێكردووه كه ده‌بێت چی بكه‌ن و له‌لایه‌كی دیکەشەوە سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیكردن بووه به سه‌ركۆماره‌وه.
بیلال ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی كه سهركۆمار بڕیاریدا بچێته ئیستانبوڵ، ئه‌ویش به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه به‌ڕێكه‌وتووه.
بیلال ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هه‌وڵماندا بگه‌ینه فڕۆكه‌خانه له كۆڵانه‌كانه‌وه. رێگا سه‌ره‌كییه‌كان داخرابوون و به‌وجۆره گه‌یشتینه فڕۆكه‌خانه. بێگومان كه گه‌یشتینه فڕۆكه‌خانه بارودۆخی ئه‌منی زۆر باش نه‌بوو. كاتێك سه‌ركۆمارمان به ئاسمانه‌وه بوو هێشتا بارودۆخی ئه‌منی باش نه‌بوو. سه‌ركۆمارمان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییانه به‌ڕاستی نموونه‌یه‌كی بێ وێنه‌ی سه‌ركردایه‌تیی نیشاندا. گه‌له‌كه‌شمان نیشانی‌دا كه شایانی سه‌ركردایه‌تییه‌كی له‌م جۆره‌یه. وه‌ك چۆن سهركۆمار ئاماده‌بوو گیانی به‌خت بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ وڵات، گه‌لیش له كازانی ئه‌نقه‌ره و پردی بۆغازئیچیی ئیستانبوڵ و چه‌ندین شوێنی دیكه ئاماده‌یی گیان به‌ختكردن بوون بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ربه‌خۆیی" .