Sertaç Bulur
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
- ده‌زگای ئاسایشی توركیا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایش له بوونی زانیاری له‌سه‌ر هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵنانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه و هاووڵاتییانی عه‌له‌وی ئاگادارده‌كاته‌وه.
- به‌رپرسانی ئه‌منی ئاماژه به‌وه دەدەن كه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌هه‌وڵی كوده‌تا و له‌ئێستادا هه‌وڵی به‌كارهێنانی عه‌له‌وییه‌كان ده‌ده‌ن و بۆ ئەم مەبەستەیش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
ده‌زگای ئاسایشی توركیا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایش له بوونی زانیاری له‌سه‌ر هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵنانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه و هاووڵاتییانی عه‌له‌وی ئاگادارده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیا نووسراوێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی هه‌ر 81 پارێزگاكه ده‌كات و تێیدا زانیاری ده‌دات له‌باره‌ی بوونی پلانێك بۆ لێدانی به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازانی سه‌ربه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵنانی لایه‌نگرانی و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی.
له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌گه‌ر دۆخێكی له‌و جۆره بێته ئاراوه یان هه‌ر به‌رپرسێكی هه‌ده‌په بكرێته ئامانج، ئه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌گژ یهكداكردنهوهی دژایهتیكارانی كوده‌تا و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه‌یه و پێویسته رێوشوێنی پێویست له‌وباره‌وه بگیرێته‌به‌ر.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه كه رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌هه‌وڵی كوده‌تا و له‌ئێستادا هه‌وڵی به‌كارهێنانی عه‌له‌وییه‌كان ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م مەبەستەیش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌منیی توركیا رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ترس بڵاوده‌كه‌نه‌وه.