Muhammet Ali Kemal
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
سەرۆکی وەقفی ئەهلی بەیت لە جیهان، فەرمانی ئاڵتون لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد کە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ویستی لەڕێگەی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزەوە تورکیا بەرەو دڕندەیی و تاریکییەکی گەورە بەرێت و ئەم راستییەش رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر روون دەبێتەوە.
ئاڵتون جەختی لەوەکردەوە نەگەیشتنی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بە ئامانجەکەی دەرفەتێکی گەورەیە بۆ تورکیا و بانگەشەی ئەوەیشی کرد ئەو کەسانە لەپاڵ هەوڵی ئەنجامدانی کودەتادا زەمینەی پێکدادانی نێوان عەلەوی و سوننەکانیان خۆشکردووە.
- ''پێویستە ئەم تەڵەکەیەیان هەڵوەشێنینەوە''
فەرمانی ئاڵتون ئاشکرای کرد ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئایدۆلۆجی بەشێک بوون لەم ''پیلانە مەترسیدارە'' و بەگرنگیشی زانی کە کار بکرێت بۆ ئەوەی ئەم تەڵەکەیە هەڵوەشێنرێتەوە.