Sultan Çoğalan
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2016
له‌دیمانه‌یه‌كیدا لەگەڵ كه‌ناڵی فرانس 24 سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایەوە سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تا تا كه‌ی به‌رده‌وامیان ده‌بێت ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند کە ناتوانێت له‌وباره‌وه وادەیەک دیاری بكات.
ئه‌ردۆغان گوتی: "پێویسته ئه‌وه ببینین، ئێستا دانیشتوانی توركیا 79 ملیۆن کەسه، داموده‌زگاكانمان و 79 ملیۆن دانیشتوانمان له‌و پێكهاته پیس و پێكهاته تیرۆریستییه پاكده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌توانین پاكی بكه‌ینه‌وه، زۆر به سه‌ختی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین. ئێمه له 34 بۆ 35 ساڵدا به‌داخه‌وه له‌شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆریستی‌دا نزیكه‌ی 40 هه‌زار شه‌هیدمان داوه. له‌ئێستادا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش به‌رده‌وامن و دۆخێكی له‌م جۆره‌یش هاتووه‌ته ئاراوه. ئێستاش ئه‌مانه 40 ساڵه له حكوومه‌تدا ره‌گ داده‌كوتن. ئێمه پێویسته ئه‌م رهگداكوتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌مانه وه‌ك ڤایرۆسێكی شێرپه‌نجه جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه. ئێمه پێویسته ئه‌مه به ئاسایی‌ترین شێوه بنكه‌ن بكه‌ین تا حكوومه‌ت جارێكی‌تر دووچاری كێشه‌ی له‌م جۆره نه‌بێته‌وه. له هێزه چه‌كداره‌كانمان، ده‌زگای ئاسایشمان و وه‌زاره‌ته جۆراوجۆرهكانماندا هه‌ن. ته‌نانه‌ت له كه‌رتی تایبه‌تیشدا هه‌ن و هه‌مووی نیگه‌رانن و سكاڵایان هه‌یه. به‌ڵام به‌م بڕیاری باری نائاساییه‌ی کە ده‌رمانكردووه و به‌و بڕیارنامانه‌ی كه وه‌ك یاسا كاریان پێده‌كرێت، له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیدا ده‌بین".