Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری ئورفای هه‌ده‌په، عوسمان بایده‌میر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بە دڵنیاییەوە ئەو رۆژە هەردێت کە یاسا و دادپه‌روه‌ری بەدی بێت
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه له بینای په‌رله‌مانی توركیا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌ی، دیله‌ك ئۆجه‌لان سازی كرد، بایده‌میر باسی له‌وه كرد كه توركیا بە سه‌رده‌مێكی تاریك له‌رووی سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری به گشتی به تیده‌په‌ڕێت و گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئەو رۆژە هەردێت کە یاسا و دادپه‌روه‌ری بەدی بێت".
بایده‌میر ره‌خنه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تیرۆر گرت بۆسه‌ر لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی و شاره‌وانییه‌كان له ئورفا و، گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه كوده‌تا نه‌بێت چییه؟ ئه‌گه‌ر كوده‌تا روویبدایه، هه‌مان شت روویده‌دا. له دوای خۆتان به‌شێكی بهشخوراوتان جێهێشتووه كه هه‌زاران مافی ژیانیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه. برینانێكتان جێهیشتووه كه ساڵانێك درێژه‌ی ده‌بێت".
هاوكات په‌رله‌مانتاری ئورفای هه‌ده‌په، دیله‌ك ئۆجه‌لان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راگه‌یاندنی باری نائاسایی له توركیا پێنجه‌مین مانگی ته‌واو كرد و، گوتی: "باجی قورسی باری نائاسایی به سیاسه‌تی كورد ده‌درێت. له ماوه‌ی 150 رۆژدا 44 هه‌زار و 22 كه‌س ده‌ستگیركراون. هه‌زار و 68 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه له‌نێویاندا هاوسه‌رۆكی گشتیی، په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی پارته‌كه‌مان هه‌ن. له 22ی ته‌مووزه‌وه، له‌وه‌ته‌ی قۆناغی پێكدادان دروستبووه تا ئیستا، تێكڕا هه‌شت هه‌زار و 523 كه‌س ده‌ستگیركراون، دوو هه‌زار و 488 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له 12ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا، له سه‌رتاسه‌ری توركیا لانی كه‌م 756 به‌رپرسان و ئه‌ندامی پارته‌كه‌مان ده‌ستگیركراون".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا روویاندا، بایده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ هه‌واڵێكی پڕ ئازار و خەمناکی گه‌یشتووه و، گوتی: "جارێكی دیكه ئاگرێكی گه‌وره له دڵی دایكانی ئه‌م وڵاته‌دا كه‌وته‌وه. پێش هه‌موو شتێك من یادی ئه‌وانه ده‌كه‌مه‌وه، رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته كه له ته‌مووزی 2015ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له ئه‌لباب گیانیان له‌ده‌ستداوه. پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌م".
ده‌میرتاش پرسی چ كارێكتان هه‌یه له ئه‌لباب؟ بۆچی له‌وێین؟ و باسی له‌وه كرد كه ته‌نیا شتێك بكرێت به‌په‌له گۆڕینی سیاسه‌تی رۆرههڵاتی ناوه‌ڕاسته. گوتیشی: "سیاسه‌تی سووریا شكستی هێناوه، باجه‌كه‌شی به منداڵانی هه‌ژاران و خانه‌نشینانی ئانادۆڵو و میزۆپۆتامیای ئه‌لباب ده‌درێت".