Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
داواکاریی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بەمەبەستی درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
لەو داواکارییەدا کە بە واژووی سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، داواکراوە پەرلەمان باری نائاسایی لە کاتژمێر 01:00ی رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمەوە بۆ ماوەی سێ مانگ درێژبکاتەوە دوای ئەوەی بە بڕیاری ژمارە 1116 لە 21ی تەمووزی 2016دا باری نائاسایی لەسەرانسەری وڵاتدا راگەیەنرا و لە 11ی تشرینی یەکەمی 2016دا بەبڕیاری ژمارە 1130ی پەرلەمان بۆ ماوەی سێ مانگ درێژکرایەوە.