Mazın Asad
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش لە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، روونکردنەوەیەکی دا بە رۆژنامەوانان.
کورتوڵموش رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ دراوە.
"داوای دەستگیرکردنی گولەن دەکەین لەو شوێنەی تیا دەمێنێتەوە"
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی رادەستکردنەوەی رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن، ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا درێژەی ھەیە و گوتیشی: "ئێمە وەک وڵاتێک کە لە گشت بوارەکان ھاوبەشی ستراتیژی ئەمریکاین و رێککەوتنی رادەستکردنەوەی تاوانبارانمان ئەنجامداوە، تا دەرکردنی بڕیار لەلایەن دادگای ئەمریکاوە، داوای دەستگیرکردنی گولەن دەکەین لەو شوێنەی تیا دەمێنێتەوە. ئەو پەراوەی کە لە ١٠ی ئەیلوول نێردراوە پەیوەندیدارە بە داوای دەستگیرکردنی کەسی ناوبراو. ئەویش مافێکی رەوای خۆمانە بەپێی ماددەی ١٠یەمینی رێککەوتنی رادەستکردنەوەی تاوانباران لەگەڵ ئەمریکا. ھیواداراین بە زووترین کات ھەنگاوی پێویست لەمبارەیەوە بھاوێژرێت".