Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
ئۆردو
لەمیانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی ئاکپارتیدا لە شاری ئۆردوی تورکیا، گوتەبێژی حکوومەت نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک حکوومەت بەردەوام دەبن لە رووبەروو بوونەوەی تیرۆر، لەکاتێکدا چەندین لایەن هاوکاریی و پاڵپشتی پەکەکە دەکەن لەدژی تورکیا.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئەوان بە پاڵپشتی میللەت سەرکەوتوو دەبن لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا کورتوڵموش باسی لە رەخنەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن گرت لە بارەی سیستەمی سەرۆکایەتی و گوتی: "ئەگەر سیستەمی سەرۆکایەتی لەتورکیا پەیرەو بکرێت، ئەوا هیچ کەسێک لە دەرەوەی مزگەوت و بازاری ئەم وڵاتەدا نابێتە سەرۆک. هەر بۆیە بەهەموو توانایەکمانەوە دەچینە ناو یارییەکە و بە پاڵپشتی گەلەکەمان، ئەویش لەرێی دەستوورێکی نوێوە".
لەبارەی هەڵگرتنی سیستەمی پارێزبەندیشەوە کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان پێویستیان بە هیچ پارێزبەندییەک نییە و بیری هەموو لایەکی هێنایەوە کە پێشتر داوایان کردووە هەموو لایەک پارێزبەندییەکەیان لابدرێت. هاوکات ئاماژەی بەوەشدا پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی بۆ ئەو لایەنانەیە کە پشتگیری لە رێکخراوی تیرۆریستی دەکەن و دۆسیەکانیان ئێستا لە پەرلەمانە ژمارەیان ٥٠٠ دۆسیە دەبێت.