Enes Kaplan
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
بورسا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "چووینه عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب. ئێستاش ده‌چینه رۆژهه‌ڵاتی فورات. ئێمه ئه‌مه‌مان به رووسیا و ئه‌مریكا راگه‌یاندووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی بورسا و رێگای نێوان ئیستانبوڵ-بورسا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئه‌و رێگایه‌ی كاتێك وه‌رمانگرت درێژییه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر بوو به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ، ئه‌مڕۆ گه‌یاندوومانه‌ته 26 هه‌زار و 764 كیلۆمه‌تر."
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی ئابووری توركیاوه گوتی: "بانگھێشتی ھەموو ھاووڵاتییانم دەکەم. پێویستە ھەمووان ئیدی گوێ بەو قسە و قسەڵۆکانە نەدەن کە لە دژی ئابووریمان دەگوترێت و خەریکی کاری خۆیان بن".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش كرد و گوتی: "چووینه عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب. ئێستاش ده‌چینه رۆژهه‌ڵاتی فورات. ئێمه ئه‌مه‌مان به رووسیا و ئه‌مریكا راگه‌یاندووه".