İsmail Özdemir,Abdullah Shukur
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
بورسا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا رێگای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر کە درێژییەکەی ١٩٢ کیلۆمەترە کردەوە، کردنەوەی ئەم شەقامە ئۆتۆبانە رێگای نێوان ئەو دوو شارە لە ھەشت کاتژمێر و ٣٠ خولەکەوە بۆ سێ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کەم دەکاتەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لەو رێوڕەسمەدا کرد کە لە ناوچەی بادرگای شاری بورسا رێکخرابوو.
لەگەڵ کردنەوەی پردی عوسمانغازی لە ساڵی ٢٠١٦دا، کە بە بەشێکی گرنگی پڕۆژەکە دادەنرا، دووری رێگای نێوان ئیزمیر و ئیستانبوڵ ٧٨ کیلۆمەتر کورت بووەوە.
ئەمڕۆش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا رێگای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر کە درێژییەکەی ١٩٢ کیلۆمەترە کردەوە، کردنەوەی ئەم شەقامە ئۆتۆبانە رێگای نێوان ئەو دوو شارە لە ھەشت کاتژمێر و ٣٠ خولەکەوە بۆ سێ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کەم دەکاتەوە.
رێگای ئێستای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر نزیکەی ٥١٥ کلم بوو و بەو ئۆتۆبانە مەودای ئەو دوو شارە کەم دەکرێتەوە بۆ ٤٠٤ کلم، ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری خەڵک بە شێوەیەکی ئەرێنی دەبێت و دووری نێوانیان تەنھا دەبێتە سێ کاتژمێر و ٣٠ خولەک.
ئەوەش زانراوە کە تاکو ئێستا حەوت ملیار دۆلار لەو پڕۆژەیەدا خەرج کراوە و ئەو بڕە پارەیەش لەلایەن ئەو کۆمیانیایە دابینکراوە کە کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات.
ھاوکات شەش ھەزار و ١٠٠ کەسیش لە قۆناغی بەکاربردنی ئەو پڕۆژەیە دادەمەزرێنرێن.
پێشتر وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاھیت توران بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو، ئۆتۆبانی ئیستانبوڵ-ئیزمیر کە یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی گواستنەوە و ناوچەی ماڕماڕە بە ناوچەی ئیجە، خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست بە خۆرئاوای ناوچەی ئانادۆڵو دەبەستێتەوە، کارەکانی بنیاتنانی لە ٢٠١٠دا دەستیپێکردووە.
جاھیت تورھان باسی لەوە کردبوو کە پردی عۆسمانغازی کە گەورەترین پایەی پرۆژەکەیە لە ٢٠١٦دا کراوەتەوە و پردەکە مەودای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر کەمکردووەتەوە بۆ ٧٨ کم واتا کاتژمێر و نیوێک.