Hüseyin Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
ئیدر – AA
دۆڵی موشار كه ده‌كه‌وێته قه‌دپاڵه‌كانی زنجیره چیای ئاراس له پارێزگای ئیدر به سروشتی دڵڕفێنی و گاشه به‌رده به ددان موشارچووهكانی سه‌رنجی ژینگه‌دۆستان و گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت.

ئه‌و دۆڵه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رسێ گوندی هادمڵی، گۆكتاش و گوزه‌لده‌ره له قه‌زای توزوڵجا به هۆی گاشه‌به‌رده له ددان موشارچووهكانی له لایه‌ن شاخڕه‌وان و ژینگه‌دۆستانه‌وه ناوی لێندراوه "دۆڵی موشار".

دۆڵی موشار به سروشتی دڵڕفێنی و سه‌رنجڕاكێشی گاشه‌به‌رده‌كانی پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.