Arife Yıldız Ünal,Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
ئیسانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ ١٩٢ كیلۆمه‌تری ئۆتۆبانی ئیستانبوڵ-ئیزمیر كه رێگای نێوان ئه‌و دوو شاره له هه‌شت كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كه‌وه بۆ سێ كاتژمێر و ٣٠ خولهك كه‌م ده‌كاته‌وه له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا، جاهیت توران به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ئۆتۆبانی ئیستانبوڵ-ئیزمیر كه یه‌كێكه له تەوەرە گرنگه‌كانی گواستنه‌وه و ناوچه‌ی ماڕماڕه به ناوچه‌ی ئیجه، خۆرئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست به خۆرئاوای ناوچه‌ی ئانادۆڵو ده‌به‌ستێته‌وه، كاره‌كانی بنیاتنانی له ٢٠١٠دا ده‌ستیپێكردووه.
جاهیت تورهان باسی له‌وه كرد کە پردی ئۆسمانگازی كه گه‌وره‌ترین پایه‌ی پرۆژه‌كه‌یه له ٢٠١٦دا كراوه‌ته‌وه و پرده‌كه مه‌ودای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ ٧٨ كم واتا كاتژمێر و نیوێك. مژده‌ی ئه‌وه‌شیدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چواری ئاب، كاتژمێر ١٥:٠، به‌شی ١٩٢ كیلۆمه‌تری ئۆتۆبانهكه له رێوڕه‌سمێكدا و به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرێته‌وه.
تورهان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه رێگای ئێستای نێوان ئیستانبوڵ-ئیزمیر نزیكه‌ی ٥١٥ كم و به‌و ئۆتۆبانه مه‌ودای ئه‌و دوو شاره كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ ٤٠٤ كم.
وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیا باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ تێكڕا هه‌لی كار بۆ پێنج هه‌زار كه‌س له پرۆژه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ركراوه و كاتێكیش ته‌واوبوو هه‌لی كار بۆ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت بۆ كاره‌كانی چاودێری و كاروباره‌كانی دیكه. پرۆژه‌كه‌ش هاوكار ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی گواستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار و ده‌ستكه‌وتی ئابووریی و گوتی:
''تا ئه‌مڕۆ حه‌وت ملیار دۆلار بۆ پرۆژه‌كه خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن لیره له لایه‌ن ئیداره‌وه بۆ كاروباره گشتییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت''.