İnci Gündağ
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
له‌نده‌ن - AA
حاخام ئیلاهانان بێك كه له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه رایگه‌یاند "هاوكاری بوونی زایۆنیزم له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی جوولەکە نییه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوكاری جوولەکهكان بن ئه‌وا ئه‌و كاره بكه‌ن كه سه‌ركۆماری توركیا كردوویه‌تی".
حاخام ئیلاهانان بێك و شاندی یاوه‌ری له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی موسه‌وی ئۆرتۆدۆكس كه له هۆتێلی Intercontinentalی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه‌وه پیشوازیلێكرا له میانی ده‌رچوونی له هۆتێله‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
حاخام ئیلاهانان بێك بانگی له حكوومه‌ته‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا كرد و گوتی: "هاوكاری ئیسرائیل مه‌كه‌ن، ده‌بێت تێبگه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی جوولەکە نییه".
حاخام ئیلاهانان بێك باسی له‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ گه‌لی جوولەکە ئیسرائیله و گوتی: "هاوكاری بوونی زایۆنیزم له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی جوولەکە نییه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوكاری جوولەکهكان بن ئه‌وا ئه‌و كاره بكه‌ن كه سه‌ركۆماری توركیا كردوویه‌تی، باڵیۆزتان له‌وێ بكشێننه‌وه. ده‌ركه‌ون و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێن كه دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلن. دژی داگیركهرانین. ده‌مانه‌وێت ئاشتیی بهێنینه ناوچه‌كه. ئێمه وه‌ك جوولەکهكان نزا ده‌كه‌ین بۆ ته‌واو دابه‌شبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه. دوو ده‌وڵه‌تیش ناخوازین. به‌ڵكو پشتیوانی ده‌كه‌ین له تاك ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له ده‌ریاوه تا رووبار. له‌وێ جوولەکهكان و موسڵمانان ده‌توانن به ئاشتیی به‌یه‌كه‌وه بژین".