İlkay Güder,Enes Kaplan,Ramal Abdullah Mahmood
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای سوێندخواردنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانی توركیا رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت له كۆشكی كۆماری كه له‌ڕووی ژماره‌ی به‌شداربووان و فرهییانهوه یه‌كێك ده‌بێت له رێوڕه‌سمه به‌ناوبانگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه توانی له هه‌ڵبژاردنی سهركۆماریدا، ٢٦ ملیۆن و ٣٣٠ هه‌زار و ٨٢٣ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردن له په‌رله‌مانی توركیا و سه‌ردانیكردنی مه‌زاری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سواری ده‌چێته كۆشكی كۆماری و به مارشی تیپی سه‌ربازی پێشوازی لێ ده‌كرێت.
له میانی هاتنی ئه‌ردۆغان و یه‌كه‌ی سواری، ١٠١ گولـلە تۆپ ده‌ته‌قێندرێت. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانی، وشكانی و ده‌ریایی هه‌ریه‌كه‌یان ١٠١ گولـله تۆپ ده‌ته‌قێنن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.