Cankut Taşdan,Sertaç Bulur
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
لەو ئۆپەراسیۆنانەی لە سەرانسەری تورکیادا لە نێوان رۆژانی دوو بۆ نۆی تەمووز ئەنجامدراون، ٤٠ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لە میانی هەفتەی رابردوودا، هەزار و ٩٨٥ ئۆپەراسیۆنی وشکانی و ئاسمانیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٨٨ گومانلێکراو بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە، ٥١ گومانلێکراو بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٨٨٥ گومانلێکراو لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و سێ گومانلێکراو لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییە چەپڕەوەکاندا دەستگیرکراون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.