Levent Tok,Ömer Koparan,Adham Kako,1 23
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
دێرازۆر/عه‌زاز – AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه به تیرۆریستانی داعش و خانه‌واده‌كانیان كه ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری كردوون و به‌مجۆره دیسانه‌وه رێگه‌ی له‌به‌رده‌م تیرۆریستان كردۆته‌وه تا دزه بكه‌نه ناو خاكی توركیا.
دوای گه‌یشتنه رێككه‌وتنی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دوا گروپی گه‌مارۆدراوی داعش له شارۆچكه‌ی باغۆز له پارێزگای دێرازۆر له ١٥ی شوبات پرۆسه‌ی خۆڕاده‌ستكردنی چه‌كدارانی داعش و گواستنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش و خانه‌واده‌كانیان بیانه‌وێت له كه‌مپه‌كاندا بمێننه‌وه ئه‌وا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێگه‌یان پێ ده‌دات و ئه‌وانه‌یش نایانه‌وێت له كه‌مپه‌كاندا بمێننه‌وه ئه‌وا به‌ڵێنی پێداون كه به رێگای قاچاخچییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریایان بكات كه له میانی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و لقی زه‌یتوندا له تیرۆریستیان پاككراوهنهتهوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ش كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددان.
دوا رێككه‌وتننامه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه وه‌ك ئه‌و پلانه‌یه كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌نجامی دابوون كه له ره‌ققه گیریان خواردبوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداران دزه بكه‌نه ناو خاكی توركیا.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و چه‌كداره گه‌مارۆدراوه‌كانی داعش له شاری ره‌ققه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون كه چه‌كداره‌كان ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌شێكی گرنگیان به‌مه‌به‌ستی دزه‌كردنه ناو خاكی توركیا به‌ره‌و سنوور به‌ڕێكه‌وتن. دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ ناو خاكی توركیا له رێگای قاچاخچییه‌كانه‌وه له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه.
- ئازادیی گەڕان لە ناوچە داگیرکراوەکان
یەپەگە/پەکەکە جۆرێک لە "بەڵگەی گەڕانی تایبەت" بەو کەسانە دەدات کە دەیانەوێت لە کەمپەکان بچنە دەرەوە. تیرۆریستانی داعش و خێزانەکانیان دەتوانن لەو ناوچانەی یەپەگە/پەکەکە داگیریکردوون، هاتوچۆ بکەن و بمێننەوە.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو رێکخراوەکەدا سەبارەت بە دۆخی داعشە بریندارەکان ئەنجامدراوە، بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە/پەکەکەدا چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و بەلایەنی زۆرەوە لە ماوەی دوو مانگدا نەخۆشخانە جێدەهیڵن.
یەپەگە/پەکەکە ماوەیەکە داوای ئەو سکە ئاڵتوونانە لە داعش دەکات کە رێکخراوەکە لە میانی داگیرکردنی مووسڵدا دەستی بەسەردا گرتبوون.
له ئێستادا دوای ئه‌وه‌ی دوایین پێگه‌یان له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له‌ده‌ستدا، داعش ته‌نها رێژه‌ی له‌سه‌د ٢ی خاكی سووریای به‌ده‌سته‌وه ماوه. تەنها لەناوچە بیابانییە گەمارۆدراوەکان لەلایەن رژێم، بوونی ماوە.
هاوكات رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٨ی خاكی سووریای داگیركردووه.
هێزه‌كانی رژێم نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٦٠ی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌و ناوچانه‌شی كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمه‌وه كۆنترۆڵكراون، له‌سه‌دا ١٠ی سووریا پێكده‌هێنن.