Orhan Onur Gemici,1 23
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
لە رێکارەکاندا کە هاوکات لەسەرانسەری تورکیادا لەلایەن ئاسایش، جەندرمە و یەکەکانی ئاسایشی کەناراوەکان گیراونەتە بەر، دوو هەزار و ٦١٢ کەس کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، قۆڵبەستکراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، دوێنێ لەلایەن یەکەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان و بەمەبەستی ئەو کەسانەی گەڕان بەدوایاندا درێژەی هەیە، ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە سەرانسەری تورکیادا ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەشکراوە لەرێگەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە دەستەبەری بەردەوامیی شیرازەی کۆمەڵایەتی، بەرەنگاربوونەوەی تاوان و تاوانباران، دەستەبەری ئاسایشی گشتیی و سەروەریی یاسا کراوە.
لە رێکارەکاندا ٣٠هەزار و ٥٣ کارمەندی ئاسایش و سەرباز لە چوارچێوەی حەوت هەزار و ٣٢٧ تیم و یەکەدا بەشدارییان کردووە.
هەروەها گەڕان و پشکنین لە شەش هەزار و ٦٨٨ ناونیشان کە پیش‌تر دەستنیشانکرابوون، ئەنجامدراوە.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا هه‌زار و ٢١٤ حوكمدراو ده‌ستگیركران كه ٧٢٥یان تا ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانیكردن، ٣٤٦یان تا ماوه‌ی پێنج ساڵ زیندانیكردن، ١١یان تا ماوه‌ی ١٠ ساڵ زیندانیكردن، ٢٦یان تا ماوه‌ی ٢٠ ساڵ زیندانیكردن، شه‌ش كه‌س تا ماوه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتر زیندانیكردن سزا دراون.
هه‌زار و ٣٩٨ تۆمه‌تباریش كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه ده‌ستگیركران و ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كان كران. كه ٣٦یان به تۆمه‌تی مرۆڤ كوشتن، ٢٩٤یان به تۆمه‌تی دزیكردن، ٣٥١یان به تۆمه‌تی برینداركردنی مرۆڤ، ٦٢یان به تۆمه‌تی بازرگانی پێوه كردن، ٤٩یان به تۆمه‌تی تاڵانكاری، ٩٠یان به تۆمه‌تی فێڵبازی، ٨٦یان به تۆمه‌تی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌وتیان به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له فه‌تۆ/پهدهیهدا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.