Cihan Demirci,Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ته‌كیرداغ - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ له‌باره‌ی رووداوەکەی شه‌مه‌نده‌فه‌ر لە قەزای چۆرلو سەربە پارێزگای تەکیرداغ رایگەیاند، كاره‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردن کاتژمێر شەشی بەیانیی نۆی تهمووز كۆتایی هاتووه و گوتی: "له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا، 24 هاووڵاتییمان گیانیان له‌ده‌ستداوه. چاره‌سه‌ری برینداره‌كانیش له نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وامه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له قایمقامیه‌تی قەزای چۆرلو به‌ڕێوه‌چوو، رەجەب ئاكداغ رایگه‌یاند، كاتژمێر 17:20ی ئێواره‌ی دوێنێ له شارۆچكه‌ی چۆرلو سەربە پارێزگای ته‌كیرداغ له ئه‌نجامی بارانبارینی زۆر خاكی ژێر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ره‌سیهێناوه و رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.