Zana Natık Kerem
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
قاهیرە ــ AA
تەلەڤیزیۆنی فەرمی میسر رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە رووداوی پێکدادانی شەمەندەفەری هێڵی قاهیرە-ئیسكەندەرییە و شەمەندەفەری هێڵی ئیسكەندەرییە-بۆرسەعید لە باكووری میسر گیانیان لەدەستدا بۆ ٤٩ كەس بەرزبوویەوە.
کەناڵەکە زانیاری زیاتری لەبارەی ژمارەی برینداربووانی رووداوەكە نەخستەڕوو.
پێشتر بریكاری وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای ئەسكەندەرییە، مەجدی حیجازی رایگەیاندبوو، لە ئاکمی ئەو رووداوەدا ٤٠ گیانیان لەدەستدا و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٣٣ بریندار بەرزبوویەوەتەوە.
مەجدی حیجازی ئاماژەی بەوەش دابوو كە برینی، ١٣ لە بریندارەكان سەختە.
دوێَنی هەینی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەئەنجامی پێكدادانی شەمەندەفەری هێڵی قاهیرە-ئەسكەندەرییە و شەمەندەفەری هێڵی ئەسكەندەرییە-بۆرسەعیددا، لە ناوچەی خورشید ئیسكەندەرییە روویدا.
وەزارەتەكە روونی كردەوە، یەكێك لە شەمەندەفەرەكان خۆی بە شەمەندەفەری پێش خۆیدا كێشاوە و دوو فارگۆنی كۆتایی شەمەندەرەکە لەهێڵەكە لایداوە.
لای خۆیەوە سەرۆكی میسر، عەبدولفەتاح سیاسی فەرمانی دەركرد لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بكرێت كە كەمتەرخەمبوونە لە رووداوەكە.