Halit Süleyman
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
باب - AA
له ناحیه‌ی بزاعهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی بابی پارێزگای حه‌له‌بی سووریا كه به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، خۆپیشاندانێك دژی رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده به‌ڕێوه‌چوو.
دوای نوێژی هه‌ینی سه‌دان هاووڵاتیی سووری له‌ناوه‌ندی ناحیه‌كه كۆبوونه‌وه و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كرد بۆ سه‌ر مهرعه و عه‌زاز.
ئه‌بو نایف كه یه‌كێكه له خۆپیشانده‌ران بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی،"ئامانجی به‌شداریكردنمان له‌م خۆپیشاندانه‌دا، دژایه‌تیكردنی په‌یه‌ده‌یه كه ناپاكیی دژی شۆڕش ئه‌نجامداوه. په‌یه‌ده ناپاكیی كرد و خاكی عه‌ره‌بی داگیركرد."