Tevfik Durul,Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
په‌كین - AA
چین داوایكرد خۆ به‌دوور بگیرێت له‌و لێدوان و كارانه‌ی ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی بارگرژیی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور و، كۆتایی به نیشاندانی هێزی به‌رامبه‌ری بهێنرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، جینگ شوانگ، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به بارگرژی نێوان واشنتۆن و پیۆگیانگ بڵاوكرده‌وه، كه به لێدوانی توندی به‌رامبه‌ر زیادیكردووه.
جینگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دۆخی ئێستای نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا هه‌ستیار و ئاڵۆزه و، به‌پێویستی زانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان به‌دووربگرن له هه‌ر لێدوان و كارێك كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كه.