Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی گرژییه‌كانی فه‌نزوێلا رایگه‌یاند، بژارده‌ی سه‌ربازیش له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.
تره‌مپ كه له یانەی گۆڵفی نیوجێرسی درێژه به پشووه‌كه‌ی ده‌دات، دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی، روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
پرسیار له تره‌مپ كرا له‌باره‌ی ئه‌و بژاردانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان سه‌باره‌ت به‌و گرژییانه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری نیشتمانی له فه‌نزوێلا به‌رده‌وامه.
تره‌مپ له‌وه‌ڵامدا گوتی، "چه‌ندین بژارده‌مان هه‌یه بۆ فه‌نزێلا. بژارده‌ی سه‌ربازیش له‌مانه بهدهرناكهم".
تره‌مپ رایگه‌یاند، وه‌ك چۆن له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا هێزی سه‌ربازییان هه‌یه، ئه‌و بژارده‌یه بۆ فه‌نزوێلاش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه وڵاتێكی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته.