Sangar Hamad Azeez
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
پەکین -AA
چین رایگەیاند لە ئەگەری ئەنجامدانی یەکەم هێرش لەلایەن کۆریای باکوورەوە بۆسەر ئەمریکا، بێ لایەن دەبن، بەڵام بە پێچەوانەوە " رێگە بۆ گۆرانی رژێمی کۆریای باکوور نادەن".
رۆژنامەی "Global Times"ی سەر بە پارتی کۆمەنیستی چینی. لە گۆشە هەواڵێکیدا رایدەگەیەنێت کە روونکردنەوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکا درێژە بە زیادکردنی فشارەکانی نیمچەدورگەی کۆریا دەدات.
لە گۆشە هەواڵەکەباس لەوە دەکات کە ئەگەر بێت و گرژی و شەری نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا زیان بە بەرژەوەندییەکانی چین بگەیەنێت لە ناوچەکە ئەوا چین بێ وەڵام نابێت لە بەرامبەردا.
لە هەواڵەکە هاتووە: " ئەگەر بێت و کۆریای باکوور موشەکی بالیستی ئاراستەی ئەمریکا بکات و ئەمریکاش بەرپەچی بداتەوە، ئەوا لەو جەنگە بێ لایەن دەبن، بەڵام ئەگەر بێت و ئەمریکا زووتر هێرش بکات سەر کۆریای باکوور و هەوڵی گۆڕینی رژێمی ئەو وڵاتە بدات، ئەوا رێگە بەو کارە نادەن".
لە هەواڵەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە چین دژی هەر چالاکییەک دەبێت کە زیان بە ناوچەکە بگەیەنێت و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات