Mohammed Baqi Hussein
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
قاهیره - AA
له‌ئه‌نجامی رووداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا له شاری ئیسكهندهرییهی میسر، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 80كه‌سیش بریندارن.
گه‌ته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر خالد موجاهید، لهڕوونكردنهوهیهكیدا رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هێڵی قاهیره-ئیسكه‌نده‌رییه و شه‌مه‌نده‌فه‌ری هێڵی ئیسكه‌نده‌رییه-بۆرسهعیددا، 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 88ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی میسر، رووداوه‌كه كاتژمێر 2:15ی دوانیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له‌ناوچه‌ی خورشیدی ئیسكه‌نده‌رییه روویداوه. به‌پێی راگهیهنراوهكه، یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خۆی به شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێش خۆیدا كێشاوه و دوو فارگۆنی كۆتایی لههێڵهكه لاداوه.
وه‌زاره‌ته‌كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیا خۆجێییه‌كان، رووداوه‌كه به‌هۆی تێكچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ری یه‌كه‌مه‌وه روویداوه.