Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
کۆپنھانگ - AA
دوای ئەوەی لە ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا ھێلکەی بەرکەوتوو بە دەرمانی "fipronil" بەدی کرا، ئێستا قەیرانەکە بەرەو دانیمارک گواسترایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی خۆراکی دانیمارک، ٢٠ تۆن ھێلکەی بەرکەوتوو بە دەرمان رەوانەی بازارەکانی ئەو وڵاتە کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھێلکەکان بەرێگەی کۆمپانیای Danaeg Products ی ھەناردەی دانیمارک کراوە و راشگەیەنراوە کە ھێلکەکان مۆری وڵاتی ھۆڵەندای پێوەیە.
ئەمەش لەکاتێکدا کە لەسەر گومانی بوونی دەرمانی لە "fipronil" لە ناو ھێڵکە لە سەرانسەری دانیمارک، کۆمپانیای Danaeg Products سکاڵای لە فەرمانگەی خۆراک تۆمار کرد.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە خەڵک کراوە ئەو جۆرە ھێلکانە نەخۆن و راشگەیەنراوە کە ئەو دەرمانەی لە ھێلکەکان بەکارھێنراوە لەو ئاستەدا نییە کە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست بکات.