Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
چاوەڕێ دەکرێت لە راگەیەنراوی ھاوبەشی لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە ئاگربەست، راگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بکرێتەوە.
لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریا بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئهمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی كۆماری له ئەنقەرەی پایتهختی توركیا ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کارمەندانی ئاستبەرز دوێنێ لە بارەی ئامادەکردنی راگەیەنراوی ھاوبەشی کۆتایی لووتکەکە كۆبوونهوه.
چاوەڕێ دەکرێت لە راگەیەنراوی ھاوبەشی لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریا جەخت بکرێتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ئاگربەست، راگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بکرێتەوە ھاوشێوەی راگەیەنراوەکانی پێشوو.
لەبارەی ھەنگاوە نوێیەکانیش کارمەندانی ئاستبەرز ئهمڕۆ داواکارییەکەیان پێشکەشی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا-رووسیا و ئێران دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ھەردوو ھاوتا رووسی و ئێرانیەکەی سێرگی لاڤرۆڤ و محەمەد جەواد زەریف سبهی لە کۆبوونەوەی خوانی بەیانیدا داواکارییەکان تاوتوێ دەکەن. چاوەڕێش دەکرێت رەشنووسی راگەیەنراوەکە کە وەزیرانی دەرەوە ئامادەی دەکەن لە لایەن ئەردۆغان، پوتین و روحانی-یەوە رەزامەندی لەسەر دەرببڕدرێت.
لە پەراوێزی لووتکەی سێقۆڵیدا پێدەچێت ئەردۆغان و روحانی کۆببنەوە. لە کۆبوونەوەکانی پەراوێزی لووتکەکەدا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ھەروەھا تەوەرە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانیش دەخرێنە بەرباس.