Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا و رووسیا ده‌توانن له‌بری ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی یه‌كتر كه ده‌ریان كردوون دیپلۆماتكاری نوێ ره‌وانه بكه‌ن.
كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكدا كه پشتی به‌ستووه به به‌رپرسێكی ئاستبه‌رز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات رایگه‌یاند له بری دیپلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كان ئه‌مریكا و رووسیا ده‌توانن دیپلۆماتكاری نوێ بۆ یه‌كتر ره‌وانه بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵه‌كه به‌رپرسه ئاستبهرزهكه گوتوویه‌تی: "وه‌ك چۆن پێشتر دۆخی له‌مجۆره هه‌بووه ده‌كرێت له بری ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا و رووسیا ده‌ریان كردن دیپلۆماتكاری نوێ ره‌وانه بكرێن" و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دیپلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كان به "كه‌سانی نه‌ویستراو" له‌قه‌ڵه‌م دراون و ده‌كرێت بۆ هه‌مان ئه‌رك دیپلۆماتكاری نوێ ره‌وانه بكرێن.
به‌رپرسه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووسیا داوایه‌كی له جۆری كه‌مكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا نه‌كردووه و گوتی: "ئێمه‌ش ئه‌وه به‌وه لێكده‌ده‌ینه‌وه كه ده‌كرێت ئه‌مریكا دیپلۆماتكاری نوێ ره‌وانه‌ی رووسیا بكات".