İlkay Güder
02 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2018
سیئۆل - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون و سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین، رایگه‌یاند: "بووه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و نیگه‌رانی و ترسانه‌ی نه‌هێشت كه له جیهاندا دروستبووبوون. هیوادارین ئه‌م پێداگریه له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامبێت".
له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته موون، كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵیان ئه‌نجامدا.
پاشان هه‌ردوو سه‌رۆك، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانیان كرد و له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كه كراوه‌بوو به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا لێدوانیاندا.
ئه‌ردۆغان سوپاسی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئینی كرد بۆ ئه‌و میوانداریه‌ی لێی كردوون. هه‌روه‌ها به‌ناوی خۆی و گه‌له‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌نێوان كۆریای باشوور و كۆریای باكووردا ئه‌نجامدرا كه هاوكاری جددی ده‌بێت له ئاشتیی جیهانیدا و، گوتی: "بووه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌و نیگه‌رانی و ترسانه‌ی نه‌هێشت كه له جیهاندا دروستبووبوون. به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م. هیوادارین ئه‌م پێداگریه له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامبێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی "به‌دڵنیاییه‌وه لەم قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور به‌تایبه‌تی به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیاواز، ئه‌وا ده‌بێته هۆی پێشهاتانی زۆر ئه‌رێنیتر. ئێمه وه‌ك توركیا ئه‌ركی سه‌رشانمان هه‌رچیه‌ك بێت ئاماده‌ین ئه‌نجامی بده‌ین".